بڕیاری فرۆشتنی بلیتی چونە ناو یاریگای شەهید فرەنسۆ لابرا

وەرزش
  • 12-04-2022, 20:17
  • +A -A

    هەولێر- INA

    دوای ئەوەی یانەی وەرزی هەولێر بڕیاری دا بە دیاریكردنی نرخی بلیتی ئامادەبونی هاندەران لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری .ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد، ئامادەبونی خەڵك و هاندەران لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری كۆڵەكەی سەركەوتن و دەستكەوتەكانی یانەی وەرزشیی هەولێرە، بۆیە بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندانەوەی فرۆشتنی بلیتی چونە ناو یاریگاكە.
    ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لە نوسراوێكدا كە كۆییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووه‌ تیدا ئاماژەی بەوەكراوە لەبەر ئەوەی هاندەران كۆڵەكەی سەركەوتن و دەستكەوتەكانی یانەی وەرزشی هەولێرن، بۆیە بۆ سەرخستن و بەردەوامیدانی یانەكە بڕیار دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دیاریكردنی نرخی بلیتی ئامادەبونی هاندەران لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری.