یانەی نەجەف بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەیەك گۆڵ لەیانەی نەفتی بردەوە

وەرزش
  • 4-04-2022, 21:20
  • +A -A

    بەغدا_INA
    لەچوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 26 لە خولی نایاب یانەی نەجەف توانی لە یانەی نەفت بباتەوە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەیەك گۆڵ.
    لەگێمی یەكەمدا یانەی نەفت توانی تەنها گۆڵی خۆی تۆمار بكات لە لایەن یاریزان ولید كەریم و لە دەقەی 22 ،لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی نەجەف توانیان یارێكە بگۆڕن وتوانیان دوو گۆڵ تۆماربكەن كە یاریزانی كامیرۆنی ئەرنست تییری لە دەقەكانی65 -69 .
    بەم بردنەوەیش یانەی نەجەف بوو بەخاوەن 40 خاڵ لە رێزبەندی شەش و یانەی نەفتیش هەر بە 39 خاڵ مایەوە لە رێزبەندی حەوتەم .