سەرۆك وەزیران واژۆكردنی ڕێككەوتنێك لەگەڵ ژاپۆن بۆ دابینكردنی دارایی كارگە بچووك و مامناوەندەكان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 9-05-2024, 11:13
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی لەگەڵ ژاپۆن بۆ دابینكردنی دارایی كارگە بچووك و مامناوەندەكانی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بوژاندنەوە و دامەزراندنی پیشەسازی نیشتمانی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  ،بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاركردنی لە پڕۆژەی ئاشی ئیتیحاد ڕاگەیاند لە شاری مەدحەتییە لە پارێزگای بابل، كە یەكێك لە پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە ناوخۆدا و توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی دەگاتە یەك ملیۆن تۆن".
    هەر بەگوێری راگەیندراوەكە "سەرۆك وەزیران پڕۆژەی فراوانكردنی كارگەی شەكری لە كۆمپانیای ئیتیحاد كردەوە، دوای زیادكردنی هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی شەكر، بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی كارگەكە لە (4200) تۆن لە ڕۆژێكدا بۆ (6000) تۆن لە ڕۆژێكدا".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "لە وتارەكەیدا، سودانی ئاماژەی بەوە كرد ئەم پێشكەوتنە بە چیرۆكێكی سەركەوتن دادەنرێت لە كەرتی تایبەتدا و جەختی لە پشتیوانی بێ سنووری حكومەت كردەوە لە پێناو هەلی كاری زیاتردا، چونكە لە ئێستادا چالاكییەكانی كۆمپانیاكە نزیكەی 4000 دەرفەت لەخۆدەگرێت، جگە لە زیادكردنی بەرهەمهێنان و دابینكردنی زیادەكەی لە داهاتوودا بۆ هەناردەكردن بۆ دەرەوەی عێراق".
    بە گوێرەی راگەیندراوەكە" سەرۆك وەزیران داوای لە بازرگانان و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كرد سوود لەو دەرفەتە وەبەرهێنانانە و ئەو گەرەنتییە سەروەرییانە وەربگرن كە لەلایەن دەوڵەتەوە پێشكەش دەكرێت لە ڕێگەی یاسای بودجەی سێ ساڵییەوە، هەروەها واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی لەگەڵ ژاپۆن ڕاگەیاند بۆ دارایی كردنی پڕۆژە بچووك و مامناوەندەكان بە بڕی 300 ملیۆن دۆلار، كە یارمەتیدەر دەبێت لە بوژاندنەوە و دامەزراندنی پیشەسازی نیشتمانی".
    جێگای باسە كۆمپانیای ئیتیحاد بۆ پیشەسازی خۆراكی سنوردار لە پارێزگای بابل بە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی پیشەسازی لە عێراق دادەنرێت و شەش كارگە لەخۆ دەگرێت ئەوانەش: كارگەی پاڵاوتنی شەكر و كارگەی پاڵاوتنی ڕۆنی ڕووەكی و كارگەی بەرهەمهێنانی ئاڵفی ڕووەك و كارگەی دەرهێنانی سۆیا وكارگەی بەرهەمهێنانی پرێمیكس و كارگەی وشككردنەوەی گەنمە شامی زەرد".