ئەمڕۆ...بە پێنج یاری گەڕی 27ی خولی ئەستێرەكانی عێراق كۆتایی دێت

وەرزش
  • 9-05-2024, 11:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەكانی گەڕی ٢٧ی خولی تۆپی پێی پیشەگەرانەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بە پێنج یاری تەواو دەبن.
    یانەی قوە جەویە هەوڵی بردنەوەی یاری بەرامبەر یانەی حەدود دەدات بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی خولەكە بەدەستبهێنیت.دوای ئەوەی دوێنی یانەی شورتەی یەكەمی ریزبەند تۆشی یەكسانێكی تر بووەوە دوو خاڵی گرنگی لەدەست دا، بۆیە یانەی قوەجەوییە هەلێكی باشی لەبەردەمدایە بۆ بەدەستهێنانی یەكەمی ریزبەندی خولەكە.
    هەروەها لە یاری دووەمی گەڕی27 یانەی زەورا ڕووبەڕووی یانەی نەفتی میسان دەبێتەوە، بۆیە یانەی زەورایش لەهەوڵی ئەوەدایە كە پێگەی خۆی لە ریزبەندی سێیەم بەهێزتربكات و هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە.
    كۆتا یارییەكانی گەڕی 27 یانەی ئەمانەی بەغدا ڕووبەڕووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە و یانەی مینایش ڕوو بەڕووی یانەی نەفت دەبێتەوە ، ویانەی دهۆكیشی ڕوو بەڕووی یانەی كەربەلا دەبێتەوە.