بریكارانی غاز لە كركوك گردبوونەوە

ناوخۆ
  • 2-04-2022, 15:45
  • +A -A

    به‌غدادـINA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێك لە بریكارانی غاز لە كركوك  لەبەردەم بینای كۆمپانیای دابەشكردنی غاز گردبوونەوە و تێیدا داوایان كرد، بەشە غازیان وەك جاران پێبدرێتەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند لە بەرامبەر كەمكردنەوەی پێدانی بڕی غاز لە شاری كەركوك، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێك لە بریكارەكانی غاز لە شاری كەركوك دژی كەمی پێدانی بڕی غاز،رێگای سەرەكیان لە نزیگ كۆمپانیای دابەشكردنی غازیان بڕی .
    هەروەها داوایان كرد رۆژانە بڕی خۆیان كە بۆیان دانرابوو بۆ بگەڕێتەوە.