بەغداـINA
سەرۆکی کۆمپانیای گواستنەوە و کۆگە کردنی گازی سروشتی لە (لاتڤیا) ڕایـــگەیاند کە وڵاتانی بەڵتیک هاوردەکردنی گازی سروشتیان لە ڕووسیاوە ڕاگرتـــووە ، (ئــۆلدیس پاریس) سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپــانیای (کۆناکـــس باڵتیک گرید) وتـــی: ئـــەم ڕووداوانـــەی ئێستا دەگوزەرێن متمانەیــان نەهێـــشتوە و لە یـــەکی مانگــی نیســانەوە گازی سروشتی ڕووسی ئیتر بــۆ لاتڤیا و ئەستۆنیـــا و لیتوانیا ڕەوانـــە ناکـــرێت ، وتیشی بازاڕەکانی وڵاتانی بەڵتیک پشت بە یەدەگی گازی کۆگەکراوی ژێر زەوی لاتڤیا دەبەستن ، ئەمە و لەکاتێکدا ( فلادیمێر پۆتین ) سەرۆکی ڕووسیا خوازیارە ڕووسیا بکاتە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی وزە ، ڵەگەڵ سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا (پۆتین) هۆشداری دایە یەکێتی ئەوڕوپا کە پێویستە پارەکانی بە( ڕۆبڵ) بدات بەرامبەر کڕینی گازی ڕووسی گەر وانەکەن ئەوا گرێبەستەکــان ڕادەگیرێن، ئەمریکاش هاوردەکردنی گاز و نەوتی ڕووسیای قەدەغە کردووە بــەڵام یەکێتی ئەوڕوپــا هەر بەردەوامە ، سەرۆکی لیتوانیاش(گیتاناس) بانگەشەی وڵاتانی ئەوڕوپای کرد کە وەک وڵاتانی بەڵتیک نەوت و گازی ڕووسیا ڕابگرن وتیشی گــەر ئێمە ئەو کارە بکەین پێویستە وڵاتانی ئەوڕوپاش ڵەگەڵ ڕووسیا مامەڵەی نەوت و گاز ڕابگرن و وەک ئێمەی لێ بکەن