عێراق میدالی رەنگاورەنگی لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی دیمەشق بەدەستهێنا

وەرزش
  • 30-03-2022, 19:25
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆچوارشەممە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی گۆڕەپان ومەیدانی عێراق لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكانی شام لە دیمەشقی سوریا،لەیاری (100) مەتردا  میدالێكی زێڕ و برۆنزیان بەدەستهێنا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند:"تازەپێگەیشتوانی عێراق میدالی زێڕی لەپێشبڕكێكە لە ڕێگەی یاریزان حەیدەر وەحل بەدەستهێنا، هەروەها هاوكارەكەی  یاریزان ئەمیر باسم پلەی سێیەم میدالی بڕونزی بەدەستهێنا، پاشان خانمە یاریزان دموع غانم ئەویش میدالی برۆنزی بۆ عێراق بەدەست هێنا،ئەو ئەوەشی وت : كە پاڵەوانیەتیەكە بە شیاو دادەنرێت بۆ پاڵەوانیەتی جیهانی كە لە مانگی داهاتوودا ڕوسیا میوانداری دەكات.