وەزارەتی کار لێپێچینەوە لەو خاوەن کارانە دەکات کە موچەی کارمەندانیان دوادەخەن .

ناوخۆ
  • 27-03-2022, 21:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە وەزارەتی کاری حکومەتی عێراق رایگەیاند کە رێکاری پێویست دەگرنە بەر لەبەرمبەر دواکەوتن یان نەدانی موچەی کرێکاران .
    لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی (INA) نەجم ئەلعقابی ئەندامی لیژنەی راگەیاندن روونیکردەوە کە یاسای کاری ژمارە (٣٧) ی ساڵی ٢٠١٥ ، دەستەبەری ئاسایشی کارێکارانی کردوە لە کەرتی تایبەتدا، ھاوکات لە ماددەی (٤٣) یاسای کاردا بەروونی پرسی مافی کرێکار وئەرکەکانی وەزیر لەو بارەوە دیاریکردوە .
    عەقابی داواش دەکات لە ئەگەری دواکەوتن یاخود پێنەدانی موچەی مانگانەیان یان ھەر پێشێلکردنێک کە ببێتە ھۆکاری چەوساندنەوە کرێکاران لەلایەن خاوەن کارەکانیانەوە ، پێویستە سەردانی وەزارەت بکەن  تاوەکو ئێمە لەرێگای لێژنەکانی پشکنین سزای پێویستیان بدەین.