وەزارەتی نەوت: تەواوكردنی پڕۆژەكانی باشتركردنی كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكان، و ئەوانی تریش لە قۆناغی جێبەجێكردندان

ناوخۆ
  • 9-05-2024, 13:36
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور زەیدی
    ئه مڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی نەوت تەواوبوونی پڕۆژەكانی باشتركردنی كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكان، و ئەوانی تریش لە قۆناغی جێبەجێكردندان  راگەیاند.
    حەمید زوبەیعی، یاریدەدەری وەزیری نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتنی نەوت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەتی نەوت هەوڵی زۆر دەدات لە ڕێگەی پڕۆژەكانەوە بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكان"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "بەشێك لەو پڕۆژانە تەواو بوون، بەشەكەی تریش لە قۆناغی جێبەجێكردندایە".
    زوبەیعی وتیشی، “هەوڵی جددی هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە هەموو بەرهەمەكانی پاڵاوگە بەرهەمی یۆرۆ ٥ بن، ژینگەدۆستن و كوالیتی بەرزیان هەیە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بەنزینی سوپەر ڕێژەی ئۆكتانی 95%ی هەیە، بەنزینی باشتركراو ڕێژەی ئۆكتانی 92%ی هەیە، بەنزینی ئاسایی ڕێژەی ئۆكتانی 82-85%ی هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی تایبەتمەندییە عێراقییەكاندایە".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "غازی شل كوالێتی بەرزە، و 15 پلە باشترە لە بەنزینی سوپەر، هەروەها تێچووی دارایی زۆر كەمە، بەو پێیەی لیترێك غازی شل كە لە ئۆتۆمبێلدا بەكاردەهێنرێت 200 دینارە".