سەڵاح میسری بەرەو سەركەوتنێكی قورس برد بەسەر سەنیگ

وەرزش
  • 26-03-2022, 14:18
  • +A -A

    به‌غدادـ INA 

    هەڵبژاردەی میسر بەرابەرایەتی كاپتن محەمەدسەڵاح میسری بە ئەنجامی  1-0  سەركەوتنی تۆماركرد لەسەر حسابی سەنیگال لەیاری شەوی هەینی لەیاریگای قاهیرە لە گەڕی چوون بۆ مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ لە كیشوەری ئەفریكا.

    فیرعەونەكان لە خولەكی (4 ) ی یارییەكە  بە هەڵەی بەرگری یاریزانی سەنیگالی (سالیۆ سێسێی ) بوونە خاوەنی تاكەگۆڵی یارییە،ئەمەش دوای ئەو پاڵەپەستۆیەی هێرشبەرانی میسڕ لەسەر گۆڵی سەنیگاڵ كردبوویان،ئەم سەركەوتنەی میسڕ  سەركەوتنێكی گرنگ بوو لەسەر حیسابی  شێرەكانی تیرانگا.

    یاری كۆتایی نێوان هەردوو هەڵبژادەكە  ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەنیگال بەرێوەدەچێت بۆ دیاریكردنی ناسنامەی ئەوهەڵبژاردەی  سەردەكەوێت  بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەڕ