پانۆرامای ئه‌نجامی یارییه‌كانی سه‌رجه‌م كیشوەرەكان بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر 2022

وەرزش
  • 25-03-2022, 11:24
  • +A -A

     به‌غدادـ INA


     ئەنجامی یارییەكانی پاڵاوتنی ئەمریكای باشوور بەمشێوەیە بوو ئۆرگوای × پیڕۆ (1-0). كۆڵۆمبیا × پۆلیڤیا (3-0). پارگوای × ئیكوادۆڕ (3-1). بەڕازیل ×چیلی (4-0). بەرەبەیانی ئەمشەویش ئەرژەنتین رووبەڕووی فینزویلا دەبێتەوە كاتژمێر 2:30. 

    لە پاڵاوتنی ئەفریكا بۆ مۆندیالی قەتەڕی 2002 ئەمڕۆ ئەم یارییانە بەرێوەدەچێت ئەمشەو هەینی لەسێ كاتی جیاواز یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی تۆپی پێی ئەفریكا بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی قەتەڕی 2022 ئەم یارییانە بەرێوەدەچێت. 1-كۆماری كۆنگۆ × مەغریب.كاتژمێر (6) ی ئێوارە. 2- مالی × تونس.كاتژمێر (  ی شەو. 3-كامیڕۆن × جەزائیر.كاتژمێر (  شەو. 4- گانا × نێجیریا. كاتژمێر (10) ی شەو. 5 - میسڕ × سەنیگال. كاتژمێر (10) ی شەو. 

    ئەنجامی یارییەكانی كیشوەری ئەمریكای باكوور و دەریای كاریبی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ بەرەبەیانی ئەمشەو لەسێ كاتی جیاواز چوار یاری لە یارییەكانی كیشوەری ئەمریكای باكوور و دەریای كاریبی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ بەرێوەچوو وئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو. 1-جەمایكا × سلڤادۆر 1-1. 2- پەنەما × هیندۆراس 1-1. 3- مەكسیك × ئەمریكا 1-1. 4- كۆستەریكا × كەنەدا 1-0. 

     ئەنجامی یارییەكانی دوێنێ شەوی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ دوێنی شەو شەش یاری بەرێوەچوو بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی قەتەڕی 2022 وئەنجامەكانیش بەم شێوەیە بوو. رووسیا × پۆڵەندا ...بەرێوەنەچوو بەهۆی شەڕی رووسیا بەسەر ئۆكرانیا. ئیسكلۆتلەندا × ئۆكرانیا ...بەهۆی شەڕ دواخرا. ویڵز × نەمسا 2-1. سوید × چیك 1-0. ئیتاڵیا × مەگدۆنیای باكوور 0-1. پورتوگال × توركیا 3-1. 

     ئەنجامی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ ئەنجامی یارییەكانی دوێنی شەوی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ بەمشێوەیە بوو. 1-ئۆستڕالیا × ژاپۆن 0-2. 2- كۆریای باشوور × ئیران 2-0. 3- ڤییەتنام × عومان 0-1. 4- لوبنان × سوریا 0-3. عێراق × ئیمارات 1-0. چین × سعودییە 1-1