وەزارەتی تەندروستی: هەموو پێداویستیەك بۆ نەخۆشی رەبوو و هەستیاری هەیە

ناوخۆ
  • 13-03-2022, 17:20
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    وەزارەتی تەندروستی دووپاتیکردەوە: هەموو پێداویستییە پزیشکییەکان دابینکراوە بۆ نەخۆشی رەبوو و هەستیاری بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر حاڵەتێكی نەخۆشیەكەدا.
    بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی ڕیاز  عەبدولئەمیر  ئەمڕۆ یەکشەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دامەزراوە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەموو پێداویستی و دەرمانێكی تێدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر یەکێک لەو حاڵەتانەی کە بەهۆی خۆڵبارینەوە توش دەبن.
    وتیشی: دامەزراوە تەندروستییەکان هەموو پێداویستییە پزیشکییەکانیان بۆ  چارەسەركردنی رەبوو و هەستیاریی هەیە، كە لە نۆرینگە و بازاڕەکاندا هەیە.
    وتیشی: وەزارەت ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێكی نەخۆشیەكەدا.