وەزارەتی تەندروستی: هەنگاوەكان بەرەو سیستمی دیجیتاڵی دەستی پێكردوە

ناوخۆ
  • 6-03-2022, 15:53
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەنگاوكانی بەرەو سیستەمی دیجیتاڵی دەستپێكردوە، بە مەبەستی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
    وەزیری تەندروستی بە وەكالەت هانی موسا عەقابی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:
    وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری هەرێمی رێكخراوەكە لەخۆرهەڵات ناوەڕاست، وۆرکشۆپێکی فراوانی ئەنجامدا،و وتیشی: وۆرکشۆپەکە بە مەبەستیەتی  پێداچونەوەیەکی گشتگیرە بۆ ڕووماڵکردنی تەندروستی و ئامادەکاری بۆ فریاکەوتنی تەندروستی بە بەشداریکردنی تەندروستی جیهانی.
    رونیشیكردەوە: ڕاپۆرتەکان تیشک دەخەنە سەر کەلێن و خاڵە بە هێزەکان و وەبەرهێنانیان لە نەخۆشییە نائاساییەکان و پشکنین و دوورکەوتنەوە لە لاوازییەکان بۆ ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بتوانێت مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەکانی پەتادا بکات، وتیشی: زۆربەی سیستمە تەندروستییەکانی جیهان تووشی شکستێکی گەورە بوون، بەڵام عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە سودی لە نەخۆشییە گەورەکە وەرگرتووە بەهۆی زانینی خاڵە بەهێز و لاوازەكان.
    راشیگەیاند: ئێمە بەرەو سیستمی دیجیتاڵ دەچین، چونکە گفتوگۆکان لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوامن بۆ گۆڕینی زانیاری لەسەر سیستمی تەندروستی بۆ بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامەکان و شیکردنەوەکان بخەینە بەردەم بڕیاردەران لە پەرلەمان و حکومەت بۆ ئەوەی هاوكاری وەزارەتی تەندروستی بكەن و بتوانێت باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.