بەسەرۆكایەتی كازمی لیژنەیەك بۆ دووبارە دەستپێشخەری كشتوكاڵی پێكهێنرا

ناوخۆ
  • 4-03-2022, 12:35
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    وەزارەتی کشتوکاڵ پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ دووبارە كاركردن بەدەستپێشخەریی کشتوکاڵی ڕاگەیاند و هاوکات پێشنیاردەکات لەبودجەدا پارە تەرخانبکرێت بۆ سندوقی قەرزی پێویست. 
    مەهدی قەیسی ڕاوێژکاری وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرمانێکی دیوانیی دەركراوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و ئەندامێتی وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دارایی و ژمارەیەک لە پسپۆڕان، کە ئامانجی گێڕانەوەی دەستپێشخەری کشتوکاڵییە.
    وتیشی: هیواخوازە لیژنەكە کۆببێتەوە و میکانیزمی گونجاو دابنێت بۆ کردنەوەی دەرگای دەستپێشخەرییەکە و ئەو كەموكورتیانە چارەسەر بكات کە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکەی پێشوودا هەبوو کە لە ساڵی 2008دا دەستی پێکردبوو.
    رونیشیكردەوە: دەستپێشخەرییەکەی ساڵی 2008 گەڕانەوەیەکی زۆر باشبوو بۆ کەرتی کشتوکاڵ چونکە دەرگا و چوارچێوەی بازرگانی هەبوو لەوانە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کشتوکاڵ و بەشی سێیەمیش ڕەزامەندی پێدانی دەرماڵە بوو.
    وتیشی: گەشەسەندنێكی گرنگ هەیە کە پەیوەندی بە دەستپێشخەری پێشووەوە هەیە، سەرەڕای هەندێک شکست، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندی بە قەرزەوە هەیە.