بارزگانێکى مادە هۆشبەرەکان لە ڕومادی دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 18-02-2022, 15:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنى،ئەمڕۆهەینی ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لەکاتى ئەنجامدانى تاوان دەستگیرکراوه کە 200 حەبی مادەی هۆشبەرى پێبووە لە ناوچەی ئەبو تەیبان لە شاری ڕومادی.
    شانەى ناوبرا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) کەوتووە،بڵاویکردەوە"لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێوبەری هەواڵگری سەربازی، بەڕاوەدوونانى چەتەکانی تاوانی ڕێکخراو و لەژێر چاودێری مەیدانیدا لەلایەن بەڕێوبەری هۆبەى دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی 10،هێزێکی هاوبەشی فەوجى یەکەمى لیوای 38 و تیمى چاودێرى وبەشى مادە هۆشبەرەکان وکارتێکەرییە هزرییەکانى/ڕومادی توانیان بازرگانێکى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکەن لەکاتى ئەنجامدانى تاوان کە 200 حەبی مادە هۆشبەرەکان پێبووە لە ناوچەی ئەبو تەیبان لە شاری ڕومادی".
    وتیشی: "بەپێی مادەی 28ی ماددە هۆشبەرەکان ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.