پوچەڵکردنەوەی بەقاچاغبردنی زیاتر لەحەوت کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە سلێمانی

ئەمنی
  • 11-12-2021, 12:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ شەممە پوچەڵکردنەوەی بەقاچاغبردنی زیاتر لەحەوت کیلۆگرام حەبی هۆشبەر و کیلۆگرامێکی تریاک لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە لەسەر سنووری نێوان پارێزگای سلێمانی و وڵاتێکی دراوسێ راگەیاند. 
    لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی، لەسەر بنەمای زانیاری ورد توانرا هەوڵێک بۆ بەقاچاغبردنی نزیکەی حەوت کیلۆگرام حەبی هۆشبەر و 9000 حەبی تر و کیلۆگرامێک تریاک پوچەڵبکرێتەو لەسەر سنووری نێوان پارێزگای سلێمانی و وڵاتێکی دراوسێ ".
    وتیشی: "ئەو ماددانە دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر".