بەهۆی پێكانەوە ڕامۆس لەیارییەكەی سبەی ڕیال مەدرید ئامادەنابێت

وەرزش
  • 14-02-2022, 16:24
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی فەرەنسی ئامادەنەبوونی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی بەرگریكاری پاریس سان جێرمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕیال مەدرید بەهۆی پێكانەوە پشتڕاستكردەوە.
    سبەی سێشەممە یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەكات لەپاركی پاشا (حدیقە امرا‌‌ء) لەیاری چونی خولی چامپیۆنس لیگ،بەگوێرەی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەرەنسی، بەیانی ئەمڕۆ ڕامۆس مەشق و ڕاهێنانی لەگەڵ  تیمەكەی لەدەست دا و ئامادە نەبووە.
    ڕامۆس هەوڵیدا لەگەڵ تیمەكەی خۆی بتوانێ بەشداربێت بۆ رروبەڕووبوونەوەی یانەكەی پێشووتری، بەڵام دیارە نەیتوانی یاری بكات بەهۆی پێكانەوە ، بە هیوای ئەوەی لە 19ی مانگی داهاتوودا ئامادە بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەردیدی پایتەختی ئیسپانیا.
    ڕامۆس لە سەرەتای ئەم وەرزەوە لە ڕیاڵ مەدریدەوە چووە پاڵ پاریس سان جێرمان  لە گواستنەوەیەكی سەربەخۆ، دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لە سانتیاگۆ بێرنابێو بەكۆتا هات،ڕامۆس لە سەرەتای وەرزەوە بەهۆی پێكانی یەك لەدوای یەكەوە تەنیا پێنج یاری بۆ پاریس سان جێرماین كردووە.