ريال مەدرید بە دو گۆڵ لە رایۆفالیکانۆی بردەوە و لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئسپانیادایە

وەرزش
  • 7-11-2021, 00:51
  • +A -A

    بەدواداچوون_اەع

    لە خولی ئیسپانیا ڕیال مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبە گۆڵێک لە رایۆ ڤایۆکانۆی بردەوە.
    لە هەفتەی ١٣ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڕایۆ ڤایۆکانۆی کرد.
    لە تایمی یەکەمدا لە خولەکەکانی ١٤ و ٣٨ تۆنی کروس و کەریم بنزیمە دوو گۆڵیان بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد، لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی ٧٦ رادمێل فالکاو گۆڵێکی بۆ ڤایۆکانۆ کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ریاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.
    بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید بە ٢٧ خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چوە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا، ڕایۆ ڤایۆکانۆش بە ٢٠ خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.