ریال مه‌درید میواندارى جێلسى ده‌كات له‌ قۆناغى پێش كۆتایى

وەرزش
  • 27-04-2021, 17:49
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع


    لەسەر یاریگای ئەلفرید دی ستیڤانۆ لەیاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ریال مەدرید میوانداری چێڵسی دەكات.


    زێدانی راهێنەر تیپەكەی بەشێوەیەكی باش بۆ ئەم یارییە ئامادە كردووەو باش دەزانێت ئەركی ئاسان نیەو ئەركێكی زەحمەت چاوەڕوانی دەكات، بۆ ئەم یارییە ریال مەدرید لەتواناكانی هەریەك لە سێرجیۆ رامۆس و لۆكاس فاسكێز و فیدی ڤالڤێردی و فێرلاند مێندی بێ بەش دەبێت بەمەش بۆمان دەردەكەوێت بەشداری نەكردنی ئەم یاریزانانە كاریگەری زۆری لەسەر هێڵی بەرگری و ناوەراستی ریال مەدرید دەبێت چونكە ئەمانە بە كۆڵەكەی پێكهاتەی ریال مەدرید دادەندرێن و هەركات ئەوانە یارییان كردبێت ریال مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، لەدواین یاری خولی ئیسپانیاش ریال مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا بە ، بەرامبەر بوون لەگەڵ ریال بێتس، لەگەڵ ئەوەشدا هەردەم زێدانی راهێنەر چارەسەری بۆ كاتە ناهەموارەكان پێ بووەو هەموولایەكی بە پلانەكانی سەرسام كردووە، لە قۆناغی رابردووش ریال مەدرید توانی یانەی لیڤەرپول دوور بخاتەوە.


    هەرچی یانەی چێڵسیە بەسەر پەرشتی تۆماس تۆخێل بەشێوەیەكی نوێ هاتۆتەوە ناو ڕكابەرییەكان و هەوڵ دەدات درێژە بە پێشڕەوییەكانی بدات لە یانە پاڵەوانەكان.


    ئەم یانەیە لەسەردەمی تۆخێل ئاستی بەرزی پێشكەش كردووەو گەیشتوە بەیاری كۆتایی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەراو لە چەند رۆژی رابردوو لە پرێمەرلیگ دێربی لەندەنی لە وست هام یۆنایتد بردەوەو بە تەنها پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەكەی گرتوە.


    تۆماس تۆخێل پێكهاتەی تیپەكەی بۆ ئەم یارییە راگەیاند سەرجەم یاریزانەكانی تیپەكە ئامادەن تەنها ماتیۆ كۆڤاسیچی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكات، ئامادەبوونی هەریەك لە تیاگۆ سیلڤا و تیمۆ فێرنەر و كای هافیرتز و جیرۆ و حەكیم زیاش گرنگی تایبەتی دەبێت بۆ راهێنەر تۆخێل بۆ ئەوەی بتوانێت لەیاری چوون ئەنجامێكی باش تۆمار بكات و خۆی لە قۆناغی داهاتوو نزیك بكاتەوە، لەقۆناغی رابردووش چێڵسی توانی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی دوور بخاتەوە، ئەمەش جاری یەكەمە هەردوو یانە لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.