دەستەی دەستپاكی كۆنتڕۆڵی ئامێرەكانی ماسك دەكات بەهای زیاتر لە 6 ملیار دینار لە موسەنا

ناوخۆ
  • 14-02-2022, 10:25
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    دەستەی دەستپاكی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند كە ئامێرەكانی ماسك بە بەهای 6.5 ملیار دینار لە موسەنا دەستی بەسەردا گیراوە.
    لە راگەیەندراوێكى ده‌سته‌كه‌ كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"بەشی لێكۆڵینەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە ماسكی سیبابی (دەمامكی دەموچاو) لە بەشی تەندروستی پارێزگای موسەنا گرتووه‌ و ئاماژە بەوە دەكات كە  ئەو بڕەی دەستی بەسەرداگیراوە زۆره‌ بۆ بەشی فه‌رمانگه‌ى تەندروستی موسەنا دەكات. 
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"تیمی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی موسەنا كە گواسترایەوە بۆ بەشی تەندروستی پارێزگاكە، توانی (99935) ئامێری ماسكدار لە 175,000 ئامێر كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی - كۆمپانیای گشتی بۆ بازار كردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان (كیمدیا) ئامادەكرابوو، دەستبه‌سه‌ر بكات"، و رونیكرده‌وه‌ كە " ئەو بڕەی داواكراوە لەلایەن تەندروستی پارێزگا نەبووە،بەڵكو زیاتر لەو بڕەی پێوویستە كە دەستی بەسەر داگیراوە".
    وتیشی: سەرچاوەی ئەم ئامێرانە (چینی) یە بە نزیكەیی 6 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و ئەوەشی وت: بەشی تەندروستی موسەنا (75,065) ئامێری دابەشكردووە بەسەر نەخۆشخانەكانی پارێزگاكەدا.