تەندروستی دهۆک جێگیربوونی باری تەندروستی توشبووەکانی ئۆمیکرۆن ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 6-01-2022, 14:16
  • +A -A

    دهۆک-اەع

    فەرمانگەی تەندروستی دهۆک،ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگیربوونی باری تەندروستی توشبووەکانی ئۆمیکرۆن ڕاگەیاند، و ئاماژەیشی بەوە دا کە دۆخیان پێویستی بە داخڵکردنی نەخۆشخانە نییە.
    حەمزە رەزیکی وتەبێژی فەرمانگەی ناوبراو بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"ئەو کەسانەی تووشی ئۆمیکرۆن بوون لە یەک خێزانن ولە ئەوروپاوە هاتوونەتەوە".
     ‏وتیشی: "خێزانەکە هەفتەیەک پێش ئێستا هاتوونەتە نێو پارێزگاکە و لە کاتی خۆیدا پشکنینیان بۆ کراوە و ڕەوانەی هەولێر کراوە"،ئاماژەیشیدا: "ئەنجامی ئەو شیکردنەوەیە گەیشتووە پشتڕاستی کردەوە کە تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئۆمیکرۆن بوونە".
     ‏ڕەزیکی جەختیشیکردەوە: "توشبووەکان لە دۆخێکی باش و جێگیردان و لە شاری دهۆک لە ماڵەوەن و پێویستیان بەداخڵکردنی نەخۆشخانە نەبووە".


     ‏