شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی شمەری گەیشتە دیالە

ئەمنی
  • 26-12-2021, 14:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ،ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتنی شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمری بۆ پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێکی فەرماندەییەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند، "شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمری گەیشتوونەتە ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی ئاسایش، کە لە چەند تەوەرێکەوە لە نێوان سوپا و دەستێوەردانی خێرا و دەزگای دژە تیرۆر و حەشدی شەعبیدا دەستیپێکردووە".
    وتیشی: "ئەو ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی بەدواداچوونی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشە".