شاندێکی ئەمنی گەیشتە پارێزگای دیالە بەدواداچوونی پلان بۆ راوەدۆنانی پاشماوەکانی داعش

ئەمنی
  • 14-09-2021, 11:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆک ئەرکانی سوپا ،ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە پارێزگای دیالە بۆ بەدواداچوونی پلان بۆ راوەدۆنانی پاشماوەکانی داعش.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) وتی:"شاندێکی ئاسایش بە سەرۆکایەتی فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر یارەڵا گەیشتە پارێزگای دیالە و سەردانی کەرتەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکەیان کردووە"
    وتیشی:"یارڵا کەرتە سەربازی و ئەمنییەکانی پشکنینی بۆ کردووە و بە دوای پلاندا گەڕاوە بۆ راوەدۆنانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش".