كازمى بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە قەزای مەخمور

سیاسی
  • 8-12-2021, 10:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە قەزای مەخمور بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا
    کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووەرایگەیاند:"کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە قەزای مەخمور بەیاوەری وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ".
    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندەکە کرد".