ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان لە حەوزی ڕووباری وەند لە دیالە دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 26-11-2021, 09:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەمڕۆ هەینی ،لە حەوزی ڕووباری وەند لە دیالە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوان دەستی پێکرد.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هێزێکی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوانیان لە حەوزی ڕووباری وەند لە دیالە دەستپێکرد، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:"ئۆپەراسیۆنەکە دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری ورد لەسەر هەبوونی چەتەکانی داعش لەو ناوچەیە هات".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکە لە دوو میحوەرەوە بۆ حەوزی ڕووباری وەند لە پردی حەلوانەوە بۆ گوندی عەلیاوە بۆ ڕاوکردنی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی دوو کەناری ڕووبارەکە و بە بەشداری لیواکانی 23 و 28 و 110ی حەشدی شەعبی و فیرقەی یەکەمی سوپای عڕاق".