جۆ بایدن بەشێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی کامالا هاریس دەکات

جیهانی
  • 19-11-2021, 18:30
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع

    کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەشتەرگەری قۆڵۆنی بۆ دەکرێت، بۆیە بەشێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی کامالا هاریسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
    جین پساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەمەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک پشکنین و ئەنجامدانی نەشتەرگەری قۆڵۆن دەچێتە نەخۆشخانەی واڵتەر رید.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆیە ئەمڕۆ هەینی جۆ بایدن بەشێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی کامالا هاریسی جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردوە.
    وتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەشی خستوەتەڕو، کامالا هاریس دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی بەکاردەهێنێت و لەنوسینگەی تایبەتی خۆیەوە لە بەشی رۆژئاوای کۆشکی سپی سەرۆکایەتی وڵات رایی دەکات.