بایدن پلانه‌كانى خۆى ده‌خاته‌ڕوو

  • 7-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

     
    جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکانی ئەمریکا جەختدەکاتەوە کە ئەوان سەرکەوتنی پێشوەختە راناگەیێنن، "بەڵام ژمارەکان پێمان دەڵێن، ئەوە روونە کە ئێمە دەیبەینەوە". دەشڵێت، لە رۆژی رابردووەوە دەستبەکاربوونە لەگەڵ کامالا هاریسی جێگری، لەگەڵ ژمارەیەک لە شارەزایانی ئابووری و تەندروستی کۆبوونەتەوە و باسی پلانی تەندروستی و ئابوورییان کردووە. 
    جۆ بایدن دەڵێت، پێویستە هێمنی بپارێزن و رێگەبدەن پرۆسەکە بە ریتمی خۆی بەڕێوەبڕوات. جەختیش لەوە دەکاتەوە، دەبێت هەموو دەنگەکان بژمێردرێن گوتی "گوێ نادەم بەوەی کە خەڵکی چۆن دەیانەوێت بیوەستێنن، بەڵام ناهێڵم ئەوە رووبدات". 
    بایدن پێی وایە دەبێت، تووڕەییەکانیان بخەنەلاوە، دەڵێت "کێشەمان زۆرە بۆ ئەوەی چارەسەری بکەین و کاتمان نییە لە شەڕی حیزبایەتیدا بەفیڕۆی بدەین.. ئێمە لەوانەیە رکابەری یەکدی بین، بەڵام دووژمن نین". 
    بەربژێری دیموکراتەکان باسی دۆناڵد ترەمپی نەکرد، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لە تویتەرەوە بانگەشەی ئەوە دەکات ساختەکاری کراوە و دەنگەکانی دزراوە، بایدن تەنیا لەو کاتانەدا ناوی ترەمپی هێنا کە ئاماژەی بەوە کرد، لەپێش ئەوەوەیە.