کۆشکی سپی:بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوەوە

جیهانی
  • 19-11-2021, 20:30
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع

    کۆشکی سپی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ  جۆ بایدن بەمەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک پشکنین و ئەنجامدانی نەشتەرگەری قۆڵۆن چوەتە نەخۆشخانەی واڵتەر رید و بۆ ماوەیەک بێهۆشکرا، بۆیە بەشێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی کامالا هاریسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا کرد.
    ئەوەش هاتوە، بەڵام دوای ئەوەی پشکنینەکانی تەواو بو و بەھۆش خۆی ھاتوەتەوە، جۆ بایدن دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکا وەرگرتوەتەوە.
    کامالا هاریس بو بەیەکەم ژن لەمێژوی ئەمریکادا دەسەڵاتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەبێت.