هەڵبژاردەی نیشتمانی بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەگەڵ کۆریای باشور دۆڕا

وەرزش
  • 16-11-2021, 20:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لە پاڵاوتنى مۆندیالدا، هەڵبژاردەی نیشتمانی بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر بە کۆریاى باشور دۆڕا و بۆ پلەى پێنجەمى کۆمەڵەکەى دابەزى.
    لە جەولەى شەشەمى قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالى 2022ى قەتەر، لە کۆمەڵەى یەکەمدا هەڵبژاردەى عێراق لە شارى غەرافەى قەتەر، میواندارى هەڵبژاردەى کۆریاى باشورى کرد.
    عێراق بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند.
    بەشار رەسەن یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"تەنها یاریزانەکان بەرپرسیارن لە دۆڕاندن لەەڵ کۆریای باشوور".
    فەهد تالب وتیشی:"نەمانتوانی بە شێوەیەکی ڕێک و پێکی لەگەڵ تۆپەکە مامەڵە بکەین".