ئێران کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی کۆریای باشوری ئازادکرد

جیهانی
  • 9-04-2021, 08:20
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    ئێران ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەی کۆریای باشوری ئازادکرد کە لەمانگی کانونی دوەمی ئەمساڵدا، هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە ئاوی کەنداودا دەستیان بەسەریدا گرتبو.
    کەشتی نەوتهەڵگری (هانکوک چێمی) کۆریای باشور و تیمە 20 ئەندامییەکەی ماوەی سێ مانگ بو لەلایەن ئێرانەوە دەستبەسەر کرابون، لە راگەیێندراوێکیدا، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور ئازادکردنی کەشتییەکەی رایگەیاند و جەختیکردەوە لە جوڵەپێکردنی لە گەروی هرموزەوە بەرەو دەریای عومان و لەوێوە بەرەو کۆریای باشور.