چامپیۆنز لیگ.. لیڤەرپوڵ گەیشتە قۆناغی 16 و پاریس سانجیرمانیش یەکسان بوو

وەرزش
  • 4-11-2021, 00:57
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع

    لە چامپیۆنز لیگ لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ بەدەستهێنا.
    لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاری لوتکەدا میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد.
    لیڤەرپوڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ١٣ و ٢١ دێگۆ جۆتا و سادیۆ مانێ بە ئەسیستی ترێنت ئەرنۆلد تۆماریان کرد.
    لە خولەکی ٣٦ی تایمی یەکەمیشدا، ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی فیلیپی ئەگۆستۆی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدریدا بەرز کردەوە و کردیە دەرەوەی یاریگا.
    لە لایەکی ترەوە یانەی پاریس سان جێرمان نەیتوانی لە لایپزیگ بباتەوە و بە دوو گۆڵ لەگەڵیدا یەکسانبوو.
    لە یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنز لیگدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بوەوە.
    یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، نکۆنکۆ و سۆزبوسلای گۆڵەکانی لایپزیگیان کرد، جۆرجینیۆ ڤینالدۆم دوو گۆڵەکەی پاریسی تۆمارکرد.