سانجێرمان بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە لایبزیگی برده‌وه‌ وگه‌یشته‌ یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ

  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
    پاریس سانجێرمان گەیشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ و لایبیزیگیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.
    لە میانی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگدا ، هەردوو یانەى لایبزیگی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی روبەروی یەک بونەوە.
    یارییەکە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی یانەى پاریس سانجێرمان کۆتایی هات.
    سێ گۆڵەکەى پاریس مارکینیۆس و دی ماریا و خوان بیرنات تۆماریانکرد.
    بەو بردنەوەیە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گەیشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ و لەو یارییەشدا چاوەرێی براوەى بایرن میونشن و لیۆن دەکات.
     
    سه‌رچاوه‌:ئێن ئار تى