سەرجەم ئەپەکانی فەیسبوک لەکارکەوتن

ناوخۆ
  • 4-10-2021, 18:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کەمێک پێش ئێستا سەرجەم ئەپەکانی فەیسبوک، مێسنجەر، واتسئەپ و ئینستاگرام لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن.   
    چەندین بەکارهێنەر لە ماڵپەڕی داون دیتێکتۆر کە تایبەتمەندە بە چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چەندین وڵاتی جیاواز هەواڵی ئەوەیان داوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیای فەیسبوک لەکارکەوتوون.   
    هەژماری فەرمی کۆمپانیای فەیسبوک لە تویتەر نوسیویەتی، "ئاگادارین کە ئێستادا هەندێک کەس کێشەی هەیە لەگەڵ واتسئەپ، کاردەکەین بۆئەوەى هەموو شتێک ئاسایی بکەینەوە و بەزووترین کات نوێکاری دەنێرین."  
    داوای لێبورنیشی لە هەمووان کردووە بەهۆی ئەو کێشەیەوە.