وه‌زاره‌تى نه‌وت:داهاتى مانگى رابردوو گه‌یشته‌ 6 ملیار دۆلار

ئابوری
  • 1-09-2021, 13:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی نەوت،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئامارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاوى ئاشكراكرد و راشیگه‌یاند داهاتى مانگی ئابی ئەمساڵ  گه‌یشته‌ شەش ملیار دۆلار .
    وەزارەتی نەوت لەراگەیەنراوێکدا کە ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"  کۆمپانیای بەبازارکردن و فرۆشتنی نەوت (سۆمۆ) مانگی رابردو نەود و چوار ملیۆن و شەش سەد و شەست هەزار و دو سەد و سی و نۆ ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەناردەی دەرەوە کردوە، داهاتەکەشی شەش ملیار و پێنج سەد و سی و سێ ملیۆن و سەد و چل و دو هەزار دۆلار بوە".
    ماژە بەوەشکرد" مانگی رابردو حکومەت رۆژانە سێ ملیۆن و 54 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و  بەتێکڕا هەر بەرمیلێکی نەوت بە 69 دۆلار فرۆشراوە".