محەمەد سەڵاح نزیکە لە ژمارەیەکی پێوانه‌یى نوێ

وەرزش
  • 29-08-2021, 16:37
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    محەمەد سەڵاح نزیکە لە یەکسانکردنەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی یاریزانێکی پێشووی یانەکەی.
    دوای تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر چێڵسی بە لێدانی سزا، محەمەد سەڵاحی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ 17 لێدانی سزای بەدوای یەکە گۆڵ تۆمار دەکات.
    پێگەی ئۆپتا بۆ بڵاوکردنەوەی ئامارەکان ڕایگەیاند، لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵ بە لێدانی سزای داهاتوو لەلایەن سەڵاحەوە ئەوا یاریزانەکە ژمارەکەی پێشووی یان مۆلبی یاریزانی پێشووی یانەکەی یەکساندەکاتەوە کە 18 لێدانی سزای بەدوای یەکی تۆمار کردووە .
    مۆلبی ماوەی 12 ساڵ یاری بۆ یانەی لیڤەرپوڵ کردووە و تەنیا 61 گۆڵی تۆمار کردووە کە 42 گۆڵیان بە لێدانی سزا بوە.
    محەمەد سەڵاح تا ئێستا 127 گۆڵی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمار کردووە لە 206 یاریدا و لە هاوینی 2017 ەوە پەیوەندی کردووە بە یانەی لیڤەرپوڵەوە.