محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانى پریمه‌رلیگه‌

وەرزش
  • 11-06-2021, 17:00
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع
    محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا دەستنیشانکرا بە دەنگی هاندەران.
    یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا بڵاویکردەوە، محەمەد سەلاحی میسری و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا هەڵبژێردراوە بە دەنگی هاندەران.
    سەلاح توانی ڕکابەریەکە لەهەریەک کیڤن دی برۆین و هاری کەین و برۆنۆ فێرناندێز و پاتریک پامفۆرد و ئۆلی واکتینز بباتەوە و خەلاتەکە بۆ خۆی بەدەستبهێنێت.
    محەمەد سەڵاح لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا بەشداری لە 37 یاری یانەکەی کردوە و 22 گۆڵی تۆمار کردوە و پێنج گۆڵیشی دروستکردوە
    محەمەد سەلاح لە پلەی دووەمی گۆڵکاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگدا بووبە جیاوازی تەنیا یەک گۆڵ لەگەڵ هاری کەینی هێرشبەر یانەی تۆتنهام .
    محەمەد سەلاح دەوریکی باڵای هەبوو لە گەیەشگنی یانەکەی بە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو کاتێک لە کۆتا هەفتەدا توانیان پلەی سێیەم وەربگرن.