وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 9394 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 7820 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 1-08-2021, 16:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،رایگه‌یاند لەماوەی رۆژێکدا 9394 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا ،ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى توشبووانه‌ له‌ وڵات تاوه‌كو ئێستا.
    لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 9394 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 7820 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
    لەلایەکی دیکەوە 77 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوه‌كه‌" لەماوەی یەک رۆژدا 49543 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".