وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 10215 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 8614 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 31-07-2021, 16:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،رایگه‌یاند لەماوەی رۆژێکدا 10215 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا ،ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى توشبووانه‌ له‌ وڵات تاوه‌كو ئێستا.
    لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 10215  تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 8614 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
    لەلایەکی دیکەوە 62 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوه‌كه‌" لەماوەی یەک رۆژدا 12435 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".