وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 12597 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 8499 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 30-07-2021, 16:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،رایگه‌یاند لەماوەی رۆژێکدا 12597 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا ،ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى توشبووانه‌ له‌ وڵات تاوه‌كو ئێستا.
    لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 12597 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 8499 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
    لەلایەکی دیکەوە 62 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوه‌كه‌" لەماوەی یەک رۆژدا 65109کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".