عێراق ئامارێكى ترى به‌رزى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 29-07-2021, 15:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند لەماوەی رۆژێکدا 13259 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا ،ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى توشبووانه‌ له‌ وڵات تاوه‌كو ئێستا.
    لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 13259 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 9401 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
    لەلایەکی دیکەوە 46 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوه‌كه‌" لەماوەی یەک رۆژدا 93831  کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە، بەمەش بەگشتی تائێستا ملیۆنێک و 649 هەزارو 452 کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.