وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 4160 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ كۆرۆنا و 3989 چاكبونه‌وه‌شى تۆمار كرد

ناوخۆ
  • 20-06-2021, 16:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 4160 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆناى تۆمارکرد.
    لەراگەیەندراوێكى وەزارەته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 كاتژمێردا 4160 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا 3989 تووشبووش چاکبووەتەوە.
    شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا 25 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و 13772 کەسیش ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.