میلان گفتوگۆی لەگەڵ ڕامۆس ئەنجامده‌دات

وەرزش
  • 18-06-2021, 17:43
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    میلان هەوڵی گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆسی داوە بەڵام یاریزانەکە داوای مووچەی سالانەیەکی زۆری کردوە.
    بەرنامەى ئێل چیرینگیتۆى ئیسپانیا ئاشکرایکرد، سێرجیۆ ڕامۆسى یاریزانى پێشووى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلاندا کردوە بەمەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵ یانەکەیاندا.
    بلاویشیکردوەتەوە، ڕامۆس داواى 20 ملیۆن پاداشت و 15 ملیۆن یۆرۆى وەک موچەى ساڵانە لە میلان  کردووە  و داواشی کردوە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت.
    ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە بروایان وایە ئەستەمە بتوانن ئەو داواکارییانەی رامۆس جێبەجێبکەن چونکە دۆخی داراییان باش نیە و لە ئێستادا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ زۆرترین مووجەی سالانەی هەیە لە یانەکەدا ئەویش 7 ملیۆن یۆرۆیە.