به‌فەرمی... ئالێگری دووباره‌ بوە ڕاهێنەری یۆڤانتۆس

وەرزش
  • 28-05-2021, 16:39
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    یۆڤانتۆس گەڕانەوەی ئالێگری بۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان راگەیاند بۆ ماوەی چوار ساڵ.
    لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بڵاویانکردەوە ماسیمیلیانۆ ئالێگری جارێکیتر گەڕایەوە یانەکەیان پۆستی ڕاهێنەری یانەکەی وەرگرتوەتەوە بێ ئەوەی وردەکاری گرێبەستەکەی نێوانیان ئاشکرا بکات.
    پێگەی فوتبۆڵ میدیا ئاشكرایکرد، گرێبەستەکەی ئالێگری لەگەڵ یۆڤانتۆس بۆ چوار ساڵە بە مووچەی سالانەی 7 ملیۆن یۆرۆ .
    ئالێگری لە ڕابردوودا لە 2014 تا 2019 ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بووە و لەو ماوەیەشدا پێنج نازناوی خولی ئیتاڵیا و چوار نازناوی جامی ئیتاڵی و دوو سوپەری ئیتاڵی بەدەستهێناوە.
    گەڕانەوەی ئالێگری دوای ئەوە هات کە یانە ئیتاڵیەکە ئەندریا پیرلۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە بەهۆی خراپبوونی ئەنجامەکانی یانەکەوە لەم وەرزەدا.