دوایين بڕیاری ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانه‌ى یۆڤانتۆس

وەرزش
  • 30-04-2021, 17:37
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    ڕۆناڵدۆ بەڕێوەبەری کارەکانی ڕاسپاردووە بە دوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت تا لە کۆتایی وەرزە پەیوەندی پێوەبکات.
    ڕۆژنامەى لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دووپاتیکردەوە، ڕۆناڵدۆی ئەستێرەى یەکەمی یۆڤانتۆس، خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ئاگادارکردووەتەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەى گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و  دەیەوێت لە کۆتایی وەرزدا  تۆرینۆ بەجێبێڵێ و ڕووبکاتە یانەیەکی تر.
    لاگازێتا ئاماژەى بەوەدا، ڕیاڵ مەدرید کەیسی گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆی داخستووە و مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان دەیانەوێت ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە بەڵام مەرجی کەمکردنەوەى مووچەى ساڵانەیان هەیە کە لە ئێستادا 31 ملیۆن یۆرۆیە.
    لە دوای کردنە دەرەوەى خانمە پیرەکە لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەلایەن پۆرتۆوە،  بابەتی مانەوەى ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس کۆتایی هاتووە  و لەم ساتەدا ڕۆناڵدۆ و یۆڤانتۆس وەک دوو هاوسەری جیابووەن بەڵام لەیەک ماڵدا دەژین.