یۆڤانتۆس بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی

وەرزش
  • 15-05-2021, 20:56
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    یۆڤانتۆس یاری لوتکەى لە ئینتەرمیلان بردەوە.
    لە یارییەکانی هەفتەى 37ی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئینتەرمیلانی پاڵەوانی ئەم وەرزەى بردەوە.
    سێ گۆڵەکەى یۆڤانتۆس کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سزا لە خولەکی 24 و خوان کوادڕادۆ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 45 و 88 تۆماریانکرد و دوو گۆڵەکەی ئینتەرمیلانیش لۆکاکۆ بە لێدانی سزا لە خولەکی 35  و کیلینی بەهەڵە لە خولەکی  86 تۆماریانکرد.
    بەوبردنەوەیەش یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی گەیاندە 75 خاڵ و بە شێوەکی کاتی پلەى سێیەمی ڕیزبەندی لە میلان وەرگرت.