به‌فه‌رمى ..ریال مه‌درید هه‌واڵى رۆیشتنى زیدانى راگه‌یاند

وەرزش
  • 27-05-2021, 13:35
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    پێگەى فەرمی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندراوێکدا، هەواڵی ڕۆشتنی زیدانی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بڵاوکردەوە و سوپاس گوزاری خۆیان ئاڕاستەى ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە کرد لە بەرامبەر ئەو دەستکەوتانەى لە ڕابردوودا بۆ یانەکەى بەدەستهێناوە.
    ڕیاڵ مەدرید لە درێژەى ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بە زیدانی ئەفسانەى یانەکەیان دەکات و کارەکانی بەرز دەنرخێنن وەک یاریزان و ڕاهێنەر و دووپاتیشیان کردووەتەوە کە بۆ هەمیشە لە دڵیاندا دەمێنێتەوە و هەمیشە دەرگایان بۆ زیدان و کەسایەتیەکەى کراوە دەبێت.
    لە لایەکی ترەوە پێگەى کواترۆ بڵاویکردەوە، پێنج ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەى زیدان ئەوانیش ئەلیگری و کۆنتی ئیتاڵی و ڕائولی ئیسپانی  و لۆفی ئەڵمانی و پۆچیتینۆی ئەرجەنتینیە.
    زیدان لەم وەرزەدا، نەیتوانی هیچ نازناوێک ببەخشێتە ڕیاڵ مەدرید و لە یانە پاڵەوانەکان ماڵئاوایی لە قۆناغی پێشکۆتایی کرد و لە ئیسپانیاش پلەى دووەمی لالیگای بەدەستهێنا و لە جامی شاش لەلایەن ئەلکۆیانۆ کرایە دەرەوە .