کۆنتی یانه‌ى ئینتەرمیلانى جێهێشت

وەرزش
  • 27-05-2021, 08:43
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    بەفەرمی یانەی ئینتەرمیلان ڕۆیشتنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ڕایگەیاند، گرێبەستەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەکەیان بە ڕێککەوتنی هەردوو لا هەڵوەشاندۆتەوە.
    یانەکە سوپاسی کۆنتی دەکات لە پای هەموو کارەکانی کە لەگەڵ یانەکەدا ئەنجامیداوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستەوە لە ویستگەی داهاتوویدا.
    ئاماژەیان بەوەشداوە، کۆنتی بەردەوام لە مێژووی یانەکەدا دەمێنێتەوە و شایستەی هەموو ڕێزێکە بەتایبەت دوای ئەوەی لەم وەرزەدا توانی دوای 11 ساڵ نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ ئینتەرمیلان بگەڕێنێتەوە.
    کۆنتی بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت بە هۆی کێشەکانی لەگەڵ ستیڤن ژانگی سەرۆکی یانەکە کە نیازی هەیە چەند یاریزانێکی سەرەکی یانەکەی بفرۆشێت و مووچەی ڕاهێنەر و سەرجەم یاریزانەکان بە ڕێژەی لە سەدا 20 کەمبکاتەوە.
    بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکان، کارگێڕی ئینتەرمیلان گفتوگۆیان لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری و سیمیۆنی ئینزاگی کردووە تا یەکێکیان ببێتە شوێنگرەوەی کۆنتی بۆ وەرزی داهاتوو.