نرخی نەوت دادەبەزێت

جیهانی
  • 17-07-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
    بەهۆی نادڵنیایی بازاڕ و کەمبونەوەی خواستی نەوت، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بە 43.26 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
    ئەمڕۆ هەینی بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا کە بوەتەهی زیادکردنی نادڵنایی لەبارەی خواستی نەوت،   نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 11 سەنت دابەزی کە ڕێژەی لەسەدا 0.3-ی نرخەکەیەتی و بەوەش نرخەکەی بۆ 43.26 دۆلار دابەزی.
    هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا ٤ سەنت دابەزی کەڕێژەی لەسەدا 0.1-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە 40.71 دۆلار فرۆشرا.
    ماوەی زیاتر لەمانگێکە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا هەڵکشانی نائاسایی بەخۆوە دەبینێت، ئەوەش نادڵنیایی زیاتری لای بازرگانانی نەوت دروستکردوە، خواستی کڕین کەمیکردوە و ئەوەش بوەتەهۆی کەمبونەوەی نرخەکەی.
    هۆشدارییە بەردەوامەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی خراپتربونی دۆخەکە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر کەمبونەوەی نرخی نەوت هەیە.