بەرشەلۆنە بە زەحمەت لە ڤالانسیای بردەوە

وەرزش
  • 2-05-2021, 23:52
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع 

    لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ڤالانسیای بردەوە.
    لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی 34 دا، لە یارییەکی بەهێزدا بەرشەلۆنە بوە میوانی یانەی ڤالانسیا.
    بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا،گۆڵەکانی ڤالانسیا لە خولەکەکانی 50 و 83 پاولێستا و سۆلێر تۆماریانکرد، لیۆنێل میسی دوو گۆڵ و گریزمان سێ گۆڵەکەی بەرشەلۆنەیان کرد.
    بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت ، ڤالانسیاش 36 خاڵی هەیە و لە چواردەی ڕیزبەندیدایە.