ڕیاڵ مەدرید لە ئۆساسۆنای بردەوە

وەرزش
  • 1-05-2021, 23:50
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع 

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئۆساسۆنای بردەوە و لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە.
    لە یارییەکانی خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی 34 دا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی ئۆساسۆنای کرد.
    یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات، گۆڵەکانیش هەردوو یاریزانی بەرازیلی ئیدێر میلیتاو و کاسیمیرۆ لەخولەکەکانی 76 و 80 تۆماریانکرد.
    بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید بەکۆکردنەوەی 74 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە و ئۆساسۆناش 40 خاڵی هەیە و لە یانزەیەمی ڕیزبەندیدایە.